ڕۆژژمێر/ ساڵنامەی کوردی

ساخت وبلاگ

ڕۆژژمێر/ ساڵنامەی کوردی

ھەر وڵاتێک بەگوێرەی ڕۆژژمێرێک کاروباری خۆی بەڕێوە دەبات و ساتی قەومانی ڕووداوێکی گرینگی مێژوی ئەو گەلە بووە بە دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەی. زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەگوێرەی "ساڵی زایینی" ھەڵسوکەوت دەکەن کە سەرەتاکەی گرێ دەدەن بە ڕۆژی لەداییکبوونی عیسا مەسێحەوە؛ ھەندێ وڵاتیش وەکو ئێران، چین، ئەفغانستان و ھتد ... پێڕەوی ساڵنامەی ترن.

دانیشتووانی ھەر پارچەیەک لە کوردستانیش چونکە وڵات و دەسەڵاتی سەربەخۆیان نییە، خۆنەویست ڕۆژژمێری ئەو وڵاتە بەکار دەبەن کە تێیدان. ھەڵبەت کورد سەرەڕای بێ وڵاتی، ساڵی تایبەتیی خۆی ھەیە کە بەو پێیەش "ڕۆژژمێری کوردی" داڕێژراوە. لێرەدا دەمانەوێ باسی «ساڵ» و «ڕۆژژمێر»ە گرنگەکان و پەیوەندی و جیاوازییان لەگەڵ ساڵی کوردیدا بکەین.

ساڵی کوردی، وەکو ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە، بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا داڕێژراوە و بنەماکەی گرێ دراوە بە ساڵی کۆچکردنی محەمەد(د) پێغامبەر و ڕێبەری ئیسلامەوە لە شاری مەکە بۆ مەدینە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی کوردی، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین‌ لە:

١ - ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن قەومی مادەوە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایینی عیسای مەسێح بووە و دەسپێک و سەرەتای ساڵ و مێژووی کوردی گرێ دراوە بە ساڵی سەرکەوتنی پاشای دەوڵەتی کوردی ماد(هۆخۆشترە) بە سەر ئێمپراتۆریەتی ئاشوورییەکاندا و دەستبەسەرداگرتنی پێتەختەکەیان (نەینەوا).

2 - لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

وەرزی بەھار: خاکەلێوە(نەورۆز/ ھەرمێ پشکوان) ، بانەمەڕ(گوڵان) ، جۆزەردان

وەرزی ھاوین: پووشپەڕ ، خەرمانان ، گەلاوێژ

وەرزی پاییز: ڕەزبەر ، خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) ، سەرماوەز

وەرزی زستان: بەفرانبار ، ڕێبەندان ، ڕەشەمە (ڕەشەمێ(

 

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەل ساڵی ھەتاوی کۆچیدا

ساڵی کوردی (١٣٢١) ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەتر و کۆنترە. بۆ وێنە ئەگەر ساڵی (1401)ی ھەتاوی بکەیت بە کوردی، ئاوا دەبێتە کوردی: (2722 = ١٣٢١ + 1401(

یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی(ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە ڕەقەمی 1321ی لێ کەم دەکەین: (1401 = ١٣٢١ – 2722(

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەل ساڵی زایینی/ میلادیدا :

هەر وەها کە ئاماژەمان پێدا ، یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە. ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەل ساڵی زایینیدا (دەسپێکی ساڵی ک.ە سەرەتای بەهارە، بەڵام دەسپێکی ساڵی زایینی ئەکەوێتە ڕۆژی یازدەی مانگی بەفرانباری وەرزی زستان)، دەسپێک و کۆتایی ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە، بەڵام هاوکاتە لەگەل ساڵنامەی کۆچی هەتاویدا.

مێژووی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە مێژووی زایینی زیاتر و کۆنترە و بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:

  1. ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارچ (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی 2022 بێت ئاوا دەکەین: (2721 = ٦٩٩ + 2022)

ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(2022 = ٦٩٩–2721)

  1. ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری. بۆ نموونە ئەگەر 2021 بێت ئاوا دەکەین: (2721 = ٧٠٠ + 2021)

واتا: لە سەرەتای ساڵی کۆچی.هەتاوی ئێرانەوە تا کۆتایی ساڵ، ڕەقەمی 1321 بە ڕەقەمی ئەو ساڵەی کە تێیداین زیاد ئەکەین و ئەبێتە ساڵی کوردی. بەڵام بۆ گۆڕینی ساڵی زاێینی بە کوردی، لە ڕۆژی 1ی ژانڤیە تا 21ی مارچی هەر ساڵ، ڕەقەمی 699 و پاشان تا کۆتایی هەمان ساڵ ڕەقەمی 700 بە ساڵی زاێینی زیاد ئەکەین و ئەبێت بە کوردی.

محه مه د شه عبانی

زمان؛ دایکی یان زگماکی؟...
ما را در سایت زمان؛ دایکی یان زگماکی؟ دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : jiname بازدید : 403 تاريخ : شنبه 25 تير 1401 ساعت: 0:37