زمان؛ دایکی یان زگماکی؟

متن مرتبط با «ڕۆژژمێر» در سایت زمان؛ دایکی یان زگماکی؟ نوشته شده است

ڕۆژژمێر/ ساڵنامەی کوردی

  • ڕۆژژمێر/ ساڵنامەی کوردیھەر وڵاتێک بەگوێرەی ڕۆژژمێرێک کاروباری خۆی بەڕێوە دەبات و ساتی قەومانی ڕووداوێکی گرینگی مێژوی ئەو گەلە بووە بە دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەی. زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەگوێرەی "ساڵی زایینی" ھەڵسوکەوت دەکەن کە سەرەتاکەی گرێ دەدەن بە ڕۆژی لەداییکبوونی عیسا مەسێحەوە؛ ھەندێ وڵاتیش وەکو ئێران، چین، ئەفغانستان و ھتد ... پێڕەوی ساڵنامەی ترن.دانیشتووانی ھەر پارچەیەک لە کوردستانیش چونکە وڵات و دەسەڵاتی سەربەخۆیان نییە، خۆنەویست ڕۆژژمێری ئەو وڵاتە بەکار دەبەن کە تێیدان. ھەڵبەت کورد سەرەڕای بێ وڵاتی، ساڵی تایبەتیی خۆی ھەیە کە بەو پێیەش "ڕۆژژمێری کوردی" داڕێژراوە. لێرەدا دەمانەوێ باسی «ساڵ» و «ڕۆژژمێر»ە گرنگەکان و پەیوەندی و جیاوازییان لەگەڵ ساڵی کوردیدا بکەین.ساڵی کوردی، وەکو ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە. واتە، بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا داڕێژراوە و بنەماکەی گرێ دراوە بە ساڵی کۆچکردنی محەمەد(د) پێغامبەر و ڕێبەری ئیسلامەوە لە شاری مەکە بۆ مەدینە. ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی کوردی، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە. بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین‌ لە:١ - ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی، کۆچی نییە. بەڵکوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن قەومی مادەوە دامەزرا. ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایینی عیسای مەسێح بووە و دەسپێک و سەرەتای ساڵ و مێژووی کوردی گرێ دراوە بە ساڵی سەرکەوتنی پاشای دەوڵەتی کوردی ماد(هۆخۆشترە) بە سەر ئێمپراتۆریەتی ئاشوورییەکاندا و دەستبەسەرداگرتنی پێتەختەکەیان (نەینەوا).2 - لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لەمانەی خوارەوە:وەرزی بەھ, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها