زمان؛ دایکی یان زگماکی؟

متن مرتبط با «گەورەکەی» در سایت زمان؛ دایکی یان زگماکی؟ نوشته شده است

پیاوە گەورەکەی کورد

  • یکشنبه بیست و نهم اسفند ۱۴۰۰ | 0:0 | مدیر وبلاگ - پیاوە گەورەکەی کوردچلۆن ژیا و چ وەسیەتێکی بۆ گەلەکەی خۆی کرد.ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوەجێژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوەپیرەمێردی نەمر لە وەسێتنامەیەكدا، دەڵێت: "ئامۆژگاریم ئەوەیە چاپخانەكە مەفەوتێنن، قەلەندەرخانەكە تێكمەدەن، ڕۆژنامەكەش لەدەست مەدەن، مزگەوتی هەمزە ئاغاش فەرامۆش مەكەن چونكە یادگاری باپیرمە، شێعر و نووسینەكانم كۆبكرێتەوە و مەیفەوتێنن سودی لێدەبینرێت، لەگردی مامەیارەش بمنێژن، بۆم مەگرین، ئەگەر بیرتان كردم جار جار سەرێكم لێبدەن.!".ئەوەی رێی بكەوێتە ماڵەكەی پیرەمێرد، كە دەكەوێتە گەرەكی سابونكەرانی سلێمانی و تەنیشت گۆرەپانی پاسەكانی ڕزگاری، چاوەكانی پڕ دەبێت لە فرمێسك و قوڕگی پڕدەبێت لە گریان چونكە لە ماڵێكی چۆڵ وهۆڵ زیاتر هیچ تر نابینیت.ئەم خانووە، تا چەند ساڵێك پێش ئێستا ڕوخابوو، ببوو بە كەلاوە، بەڵام دواتر لە لایەن سەرمایەدارێكی سلێمانیەوە بە چاودێری دایەرەی شوێنەوارەکان نۆژەن كرایەوە. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەو ماڵەی كە پیرەمێرد شاكارەكانی تێدا دەنووسی ئێستا، چۆڵە و تەنانەت كەل و پەلەكانیشی تێدا نەپارێزراوە.پیرەمێرد زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و ھەرزەكاری لە توركیادا بەسەر بردبوو و لەوێ ژنێكی ھێنابوو دوو كوڕی بە ناوەكانی (نەژاد و وەداد)ی ھەبوو. لەو كاتەدا بنەماڵەكەی لە سلێمانیەوە دەست ئەكەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشكەزای گەلێ نامەی بۆ ناردووە و داوای گەڕانەوەیان لێكردوە كە بگەڕێتەوە بۆ كوردستان. بەھۆی شۆڕشی كورد لە توركیا و تێكچوونی ئارامی و بەھۆی ئەوەی كە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی كۆمەڵەی كورد, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها