زمان؛ دایکی یان زگماکی؟

متن مرتبط با «ڕێکخراوەکان» در سایت زمان؛ دایکی یان زگماکی؟ نوشته شده است

شار و ئەرکی ڕێکخراوەکان

  • شار و ئەرکی ڕێکخراوەکانلە پاش بەرەو کۆتایچوونی ژیانی گەڕۆکی مرۆڤەکان و دروست بوونی شوێنێک بۆ نیشتەجێبوونی مرۆڤەکان لە تەنیشت یەکتری بە ناو «شار» کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەزار ساڵ پێش ئێستا؛ یەکەم شارەکان وەکوو هەولێری پێتەختی کوردستانی باشوور لە دەشتاییە پڕپیت و بەرەکەتەکانی مزوپۆتامیا بوون بە شوێنی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پاشانیش پەیدابوونی بەشێکی تازە بە ناو ڕامیاری لە ژیانی مرۆڤی ئەو سەردەمە و گەشەکردنیشی هەر بە هۆی ژیانی شارنشینییەوە بوو.▪️ئێستا لە پاش تێپەڕبوونی هەزاران ساڵ لە ژیانی بەکۆمەڵی مرۆڤ ، «شار» بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی هەموو مرۆڤایەتی، بە ئەوانەشەوە کە بە ڕواڵەت لە گوندەکان دادەنیشن.شار لە یەکەم خوێندنەوەیدا وەکوو مەڵبەندی بازاڕ و گەشەی ئابووری و گەشەی ڕۆشنبیری و شوێنێک بۆ بەرەوپێشچوونی زانست دەرکەوتووە و پێناسە کراوە؛ بەڵام لە ڕاستیدا و لە ڕوانگەی شارناسانەوە «شار» وەکوو شوێنی چەمکە مرۆییە کۆمەڵایەتییە دژبە یەکەکان پێناسە دەکرێت و ئەوەش لە ڕواڵەت و سیمای شارەکانڕا دەبینرێت و هەستی پێدەکرێت. ئێستاکە شار لە لەیەک ناوەندی گەشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کەلتوری، فەرهەنگی و ڕامیاری و لانکی پێشکەوتن، پیشەسازی، بیرکاری و فەلسەفە و هۆشی دەسکرد و داهێنان و گەشەی هونەر و موسیقا و دەرکەوتنی هەموو جوانییەکانە و لە هەمان کاتدا شار بووەتە مەڵبەندی کەڵەکەبوونی کێشە جۆراوجۆرەکانی مرۆڤی شارنشین و بێسەرەوبەرەیی کۆمەڵایەتی، زیادبوونی هەموو جۆرێک تاوان، جەنایەت، لەشفرۆشی، بێڕەحمی، دڵڕەقی و هەژاری و نایەکسانی و لێکترازانی شیرازەی بنەماڵەکان و هتد▪️مرۆڤی هاوچەرخ بە بێ شار بە باشی ناژیێت و گوزەران ناکات و کەوایش بوو ناتوانێ لە هەمبەر کێشەکانی ناو شاریش کەمتەرخەم و بێد, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها